2020-01-22   542     
خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر كاندیدی حزبییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕەتدەکەنەوە له دوایینیشاندا دوو كاندیدی دیكه‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئاوێنە: خۆپیشاندەران هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و عه‌لی شوكرییان ڕەتکردەوە كه به‌مدواییانه ناوه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.
پێشتر هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه، مه‌رجی ئه‌وان بۆ پشتیوانیكردنی هه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌سته به ره‌زامه‌ندی خۆپیشانده‌ران.
ئێستا خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی هه‌ردوو كاندیده‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا هه‌ڵواسیوه و نیشانه‌یه‌كی چه‌وتی سووری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر وێنه‌كاندا هێناوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه قه‌بووڵیان نیه هیچ یه‌كێك له‌و دووه ببنه سه‌رۆك وه‌زیران و بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێردرێن