حکومەت بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر هاوڵاتیان دەدات
  2020-01-23       1609       
حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق، بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر هاوڵاتیان دەدات و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەش رادەسپێرێت بەپەلە راسپاردەكانی لیژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون جێبەجێ بكات.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی غەد پرێس، ئەمیدنارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، داوای لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كردووە، راسپاردەكانی لیژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون جێبەجێ بكات، بۆئەوەی زەوی بەسەر ئەو خێزانانە دابەشبكرێت كە تائێستا سوودمەند نەبوون و خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون نین.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، داواشی لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كردووە، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش-ی هەڵوەشاوە، كە بە ژمارە (١٨١) و (١٨٤) لەساڵی ٢٠٠٢ دەرچووەو تایبەت بوون بە كوژاندنەوەی زەوی نیشتەجێبوون و نەهێشتنی مافی خاوەندارێتی.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەچوارچێوەی بڕیارەكەی بۆ دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیان، فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی پابەندكردووە بە تەواوكردنی كاروبارەكانی تۆماركردنی زەوییەكان بەسەر ئەو خێزانانەی كە پێیان دەدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×