چوارقوڕنە؛ كارمەندێكی تەندروستی "بەپەت خۆی خنكاند"
  2020-01-23       1082       

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی هاوڵاتییەك گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادوەری رانیە كە شوێنەواری برینی پەت بە ملییەوە هەبوەو بە وتەی كەسوكارەكەی لەماڵەكەی خۆیاندا لە چوارقوڕنە بەپەت خۆی هەڵواسیوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:50 خولەک تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ر. ق. ئـ.) تەمەن ٣٠ساڵ کە پیشەکەی کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەی ڕانیەیە و دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنەیە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبوه.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە و تیمەکانی بەڵگەکانی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لە شوێنی روداوەکە دەرخستەی تاوانکاری دەستی بەسەردا گیرا، ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە كە  بەوتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەبوەو لە ماڵەکەی خۆیان بەپەت خۆی هەڵواسیوەو بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×