فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ کۆبووەوە
  2020-01-28       1836       

فرانک ماکەنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە. 

ئاوێنه‌: کۆبوونەوەکە لە بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، وە دوای کۆبوونەوەکە ماکەنزی ڕایگەیاند ''مەزڵوم کۆبانێ داوای گەرەنتی لە ئەمریکا کردووە سەبارەت بەوەی یارمەتی هیزەکانی هەسەدە بدات''.

ماکەنزی لە درێژەی قسەکانیدا وتی ''ئەمریکا لە ئەرکەکانی دژی داعش بەردەوام دەبێت و یارمەتی هێزەکانی هەسەدە دەدات لە پاراستنی کێڵگە نەوتییەکاندا و لەو بابەتەدا هیچ سنوورێکی کاتمان نییە. ئەو دەزانێت و منیش هاوڕام لەگەڵی، ئێمە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ لێرە نامێنینەوە. لە ڕاستیدا نازانم ئێمە چەند لێرە دەمێنینەوە و جگە لە کاری هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لێرە هیچ ڕێنماییەکی دیکەم پێ نەگەشتووە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×