2020-01-28   544     
حكومه‌تی عیراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی چین كرد.
ئاوێنه: له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی و تیمێكی پزیشكیمان ره‌وانه‌ی چین كردووه، به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی خوێندكار و خێزانه عیراقیه‌كان كه له‌ئێستادا له‌وڵاتی چین-ن.
له‌ئێستادا توشبوانی په‌تای كۆرۆنا له‌و وڵاته روو له هه‌ڵكشانه و به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی سپۆتینی روسی په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته په‌كینی پایته‌خت و به‌هۆیه‌وه 80 كه‌س توشی په‌تاكه بوون و یه‌ك كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆش ده‌سته‌ڵاتدارانی چین بڵاویان كرده‌وه ژماره‌ی مردن به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته 106 كه‌س.