وەزیری پێشمەرگە: روبەڕوی ئاستەنگەکانی بەردەم خۆرێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەبینەوە
  2020-01-28       702       
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگه رایدەگەینێت كه‌ هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازیی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە خێراتر دەکەن‌و لەسەر هەموانە، روبەڕوی ئاستەنگ‌و لەمپەرەکان ببنەوە.

ئاوێنه‌: ئەو وتانەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لەمیانی کۆبونەوەیەکیدا هات، لەگەڵ فەرماندەو نوێنەرانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزەکانی پێشمەرگە.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌، لەو کۆبونەوەیەدا کە سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت‌و فەرماندەی یەکەی ٨٠ و نوێنەری فەرماندەی یەکەی ٧٠ و فەرماندەو بەرپرسانی پلە باڵای وەزارەت ئامادەیبون. وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەهەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازیی کردو رایگەیاند، "بڕیاری پڕۆژە یاسای چاکسازیی حکومەت و پەسندکراوی پەرلەمانی کوردستان پابەندمان دەکات بەوەی هەمووان بەگیانی لێپرسراویەتیەوە رێگاکان کورتتر بکەینەوەو هەنگاوەکان خێراتر بکەین."

وتیشی‌،"دەرفەتێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆسەیە هاتۆتە پێشەوەو وێڕای هاوکاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان، ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسیی لایەنە سیاسیەکان و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە."

وەزیری پێشمەرگە ئه‌وشی‌ وتووه‌، "بەئاستی لێپرسراوێیەتیەوە لەپڕۆسەکە دەڕوانین و ئەرکی هەمووانە بەجدی کار لەسەر ئالیەت و میکانیزمی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەکە بکات کە دەرئەنجام دروستکردنی هێزێکی سەربەخۆ و یەکگرتووی لێدەکەوێتەوە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×