بەهۆى شەڕە تەقە
لە نێوان دو بنەماڵەى گوندێکى بێتواتەى سەر بە قەزاى رانیە، گەنجێک کوژراو کەسێکى
دیکەش برینداربو، کوژراوەکەش کوڕى بەرپرسێکى وەزارەتى پێشمەرگەیە.
ئاوێنە: شۆڕش ئیسماعیل،
وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بە میدیای گۆڕانی راگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە
گوندێکى ناحیەى بێتواتە کێشەیەک لەنیوان دو بنەماڵە دروست بوەو بەهۆى شەڕەتەقەوە
هاوڵاتییەک كوژراوە کە گەنجێکەو تەمەنى لە سەروى (18) ساڵە و کەسێکى تریش بریندار
بوە.
وتیشى: تا ئێستا
نازانرێت کێشەکە لەسەر چییە، بەڵام هێزەکانى پۆلیس گەشتونەتە شوێنى روداوەکە و دۆخەکە
ئاسایى بۆتەوە.
بە پێى زانیارییەکان
کوژراوەکە ناوى (ف. س.) کوڕى بەرپرسێکى وەزارەتى پێشمەرگەیە.