نوێنەری سەرۆكی روسیا گەیشتە هەولێر
  2020-01-29       611       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، میخائیل بەگدانۆڤ، نوێنەری سەرۆكی روسیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە هەولێر.

ئاوێنە: میخائیل بەگدانۆڤ، كە هاوكات جێگری وەزیری دەرەوەی روسیایە، لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

بڕیارە سەردانەكەی بەگدانۆف دو رۆژ بخایەنێت و لەمیانیدا چاوی بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بكەوێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان نوێنەری سەرۆكی روسیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، پرسی دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، پرسی سوریاو پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و روسیا لەڕوی ئابوری و وەبەرهێنانەوە تاوتوێ بكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×