2020-01-29   748     
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه‌پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی مێردمنداڵێك به‌ناوی ( س . ع . س ) ته‌مه‌ن 16 ساڵ، پیشه‌ی قوتابی، دانیشتووی ناحیه‌ی ژاراوه سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌چه‌كی جۆری (ئیم فۆڕ) لە ماڵی خۆیاندا خۆی كوشتووه و شوێنه‌واری 3 گولـلـه به سه‌ریه‌وه هه‌بووه، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
ئاوێنه: پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت ، دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌ڵگه‌و تاوانی پشده‌ر چونه‌ته‌سه‌ر شوێنی مەبەست و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوو.
پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.