بەرهەم ساڵح داوا لە لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەکات تاوەکو رۆژی شەممە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریبکەن
  2020-01-29       534       

بەرهەم ساڵح، سەرۆک كۆماری عێراق،  داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری بکەن.

ئاوێنه‌: بەرهەم ساڵح لە نامەیەکدا کە ئاراستەی کوتلە سیاسییەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە، تیایدا هاتووە: "داواتان لێدەکەم وەک کوتلە ساسییەکان نێو ئەنجوومەنی نوێنەران پەیوەندار بە کاندیدکردنی سەرۆک وەزیران، گفتوگۆی سیاسیی بنیاتنەر و جیددی دەستپێبکەن لەپێناو گەیشتن بە کاندیدکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ کە جێگەی رەزامەندی گەل بێت و ناوەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار بکەن بۆ دەرکردنی فەرمانی راسپاردنی".

بەرهەم ساڵح لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر کوتلە سیاسییە پەیوەندارەکان تاوەکو رۆژی شەممە ئەو پرسە یەکلایی نەکەنەوە، ناچار دەبێت دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی پیادە بکات و کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رابسپێرێت کە جێگەی رەزامەندی پەرلەمان و گەل بێت.

سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم خۆپیشاندەرانی ناڕازی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی -یان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×