هیومان رایتس وۆچ داوای‌ ڕاگرتنی‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كات بۆ عێراق
  2020-01-31       441       

له‌به‌رامبه‌ر كوشتن‌و هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ داوای‌ ڕاگرتنی‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ چه‌ند وڵاتێك ده‌كات بۆ عێراق.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ دوایین ڕاپۆرتی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌باره‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق، لەرۆژانی 20 تا 22ی ئەم مانگەدا هێزە ئەمنییەکان لەشاره‌كانی‌ بەغدا، بەسرە، دیالە، زیقارو کەربەلا لایەنیکەم 10 خۆپێشاندەریان کوشتووه‌و 127 خۆپێشاندەریان بریندارکردووه‌و 88 کەسی دیکەشیان دەستگیرکردووه‌.

لەراپۆرتەکەدا هاتووە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی کە لەسەرەتای تشرینی یەکەمی رابردوەوە هێزە ئەمنییەکان سەدان کەسیان کوشتووه‌، دەبێت وڵاتانی وەک ئەمریکا، بەریتانیاو ئێران یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ عێراق ڕاگرن تا بەرپرسانی عێراق ناچار دەبن هەنگاوی پێویست بۆ وەستاندنی کوشتنی نایاسایی خەڵک دەنێن‌و ئەو کەسانەش سزادەدەن کە بەرپرس بون لەکوشتنی خۆپیشانده‌ران.
 
لەراپۆرتەکەیدا هیومان رایتس وۆچ ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ هێزە ئەمنییەکان لەبەغداو بەسرەو ناسریە ئاگریان لەچادری خۆپێشاندەران بەرداوه‌و تەقەیان لەخۆپیشانده‌ران کردووه‌. 
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×