نەتەوەیەکگرتووەکان مەترسی لە گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق نیشاندا
  2020-02-04       499       

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا مەترسی خۆی لە گەڕانەوەی داعش بۆ عیراق و سوریا نیشانداوەو ئاشكراشیكردووە لەئێستادا ئەو گروپە تیرۆریستە سەرقاڵی خۆرێكخستنەوەیە و بەشێوەی گروپی چەتەیی جموجۆڵەكانی دەستپێكردووتەوە.

ئاوێنه‌: راپۆرتەكە ئاماژەی بەوشكردووە، چورا مانگ لەمەوبەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆشداری دابوو لەوەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن توركیاوە بۆ باكوری سوریا، دەبێتە دەرفەتێكی زێڕین بۆ سەرلەنەوێ ژیانەوەی داعش و خۆرێكخستنەوەی و دواجار دەستپێكردنەوەی كردەوە تیرۆریستییەكانی.

نەتەوە یەكگرتووەكان لەو راپۆرتەیدا كە لەچەند رۆژی رابردوودا ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، ئاشكراشیكردووە، لەدوای كردەوە سەربازییەكانی توركیا لەباكوری سوریا، داعش دەستی بەسەر چەند ناوچەیەك لەسەر سنووری نێوان عیراق و سوریادا گرتووەو لەوێوە سەرقاڵی رێكخستنەوەی چەكدارەكانی و داڕشتنی پلانە بۆ هێرش و كردەوە تیرۆریستییەكانی.

بەپێی راپۆرتەكەی یو ئێن، داعش لەئێستادا خاوەنی 20 هەزار چەكداری بیانییە، جگە لە هەزاران چەكداری ناوخۆیی و بڕێكی زۆر پارە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×