2020-02-05   599     
لایهنگرانی ڕهوتی سهدر كه به کڵاوشینەکان ناسراون هێرشیان كرده سەر خۆپیشاندەران لە مەیدانی سەدرەین لە ناوەڕاستی نەجەف و بەهۆیەوە، ژمارەیەك كوژران و ژمارەیەی تر برینداربوون.
ئاوێنه: بەپێی میدیاكانی عیراق، ئهمشهو لە ئەنجامی پێكداهەڵپژانی نێوان لایەنگرانی موقتەدا سەدر، ڕابەڕی ڕەوتی سەدر و خۆپیشاندەران لە شاری نەجەف، 3 كەس كوژران و 11ی دیكهش برینداربوون.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، هەریەک لە لوئی یاسری پارێزگاری نەجەف و فایەق فەلیح، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە پەیوەندییان بە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر کردوە کەپابەندی رێککەوتنەکانی پێشویان بێت و هێزەکەی لەمەدانی خۆپیشاندەران دوربخاتەوە بۆئەوەی روبەروبونەوەی زیاتر رونەدات.
پێکدادانی هێزی کڵاوشینەکانی سەربە موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران پاش ئەوە هات کە ئەو هێزە هەڵیانکوتاوەتە سەر خۆپیشاندەرانی مەیدانی سەدرەین و ویستویانە خێمەکانیان دوربخەنەوە.