کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ئاماری خۆ كوشتن لە عێراق ئاشكرا ده‌كات
  2020-02-05       1636       
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایدەکات، ''لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا زیاتر لە ٧٢٥ هاووڵاتی خۆیان کوشتووە، زۆرترین خۆکوژییش لە شاری کەرکوک بووە''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ٥ی ٢ی ٢٠٢٠ ، فازیل ئەغراویی، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی  راگەیاند: ''لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا زیاتر لە ٧٢٥ هاووڵاتی خۆیان کوشتووە، زۆرترین خۆکوژییەکانیش لە شاری کەرکوک ١٠٦ حاڵەت و لە بەغداد ١٠٢ حاڵەت بوون''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ''لەو ژمارەیە ٣٤٦ کەسی لە رەگەزی نێرن و ٣٧٩ کەسی لە رەگەزی نێرن''.

هەروەها روونیشیكردووەتەوە، هۆکاری خۆکوژییەکانیش هۆکاری دەرونیی، کۆمەڵایەتیی، ئابووریی، بێکاریی، شوێنی نیشتەجێبوون، نەبوونی مافەکانی مرۆڤ بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×