2020-02-12   897     
سوپای عێراق هۆشداری دایه خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له سنووری گۆڕه‌پانی ته‌حریر نه‌چنه ده‌ره‌وه و توندوتێژی دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كار نه‌هێنن.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا سه‌ربه سوپای عێراق راگه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "هێزێكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر پێكهێنراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كان به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و سامانی گشتی و تایبه‌ت.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا هۆشداری داوه‌ته خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له سنووری گۆڕه‌پانی ته‌حریر نه‌چنه ده‌ره‌وه و توندوتێژی دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كار نه‌هێنن، به پێچه‌وانه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ناوچه‌كانی خه‌لانی، شه‌قامی ره‌شید، گۆڕه‌پانی وه‌سبه و پردی سه‌نك به رووی هاتوچۆدا كراونه‌ته‌وه.