عێراق کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی دەیان هەزار ئاسەواری مێژوویی
  2020-02-13       399       
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠، عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشەنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق رایگەیاند کە پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ ٨ وڵات ئەنجام دەدەن.

ئاوێنە: عەبدولئەمیر حەمدانی ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ ٨ وڵات کار لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو ئاسەوارە مێژووییانەی تێکشکاون چاکیان بکەنەوە و ئەو ئاسەوارانەش بگەڕێننەوە کە بردراوەتە دەرەوەی وڵات.

هاوکات وەزیر حەمدانی ئەوەشی خستەڕوو کە ٢٠ هەزار پارچە ئاسەواری مێژوویی عێراقی لە ئێستادا لە باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆنە و چاوەڕێی گەڕانەوە دەکات بۆ عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×