2020-02-15   2261     
شاسوار عەبدولواحید
شاسوار عەبدولواحید ئاشكرای ده‌كات كه كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕێكخستنی خۆپشاندانێکی بەرفراوان‌و گەورەو ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی. ئه‌و ده‌ڵێت، "به‌درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌موتان خۆتان ئاماده بكه‌ن‌و خۆتان ڕێك بخه‌ن بۆ رۆژی خۆپیشاندانه‌كه."
ئاوێنه: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات‌و ده‌ڵێت، هه‌مومان ئاگاداری دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان‌و گوزه‌رانی هاوڵاتییانین، هەروەها هه‌مومان ئاگەداری بێباكی ده‌سه‌ڵات‌و به‌ناو حكومه‌ت‌و دو پارتی ده‌سه‌ڵاتدارین. له‌ئێستاداو له‌م كاته‌ی كه ئه‌م دۆخه خراپه ڕوی تێكردوین، ئه‌وە دو بژارده‌مان له‌به‌رده‌ستدایه:
١- یان سه‌رمان كز بكه‌ین‌و بێده‌نگ‌و شه‌رمنانه دابنیشین‌و رۆژانه خه‌ڵه‌كه‌كه‌مان ئیهانه بكرێت، خزمه‌تگوزاری نه‌بێت، سوته‌مه‌نی‌و غاز‌و كاره‌با نه‌بێت، كاسبكاره‌كانمان و دوكانداره‌كان بڕوتێنرێنه‌وه‌و ئێمه‌ش بێده‌نگ بین.
٢-یاخود لایه‌نیكه‌م هه‌ڵوێستێكمان هه‌بێت‌و ناره‌زایی ده‌رببڕین‌و په‌یامێك بده‌ینه ده‌سه‌ڵاتداران كه چیتر ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكرێت.
له‌به‌شێكی تری بانگه‌وازه‌كه‌ی شاسوار عەبدولواحید-دا هاتووه، "به‌هه‌مو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یەنین كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ڕێكخستنی خۆپشاندانێکی بەرفراوان‌و گەورەو ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی، هه‌مومان پێكه‌وه هه‌ڵوێست ده‌ڕده‌برین‌و چیتر لەسەر ئەم ستەم‌و بێدادییە بێده‌نگ نابین."
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه:
بانگه‌وزێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان
هه‌موومان ئاگاداری دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان و گوزه‌رانی هاوڵاتییانین، هەروەها هه‌موومان ئاگەداری بێباكی ده‌سه‌ڵات و به‌ناو حكومه‌ت و دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدارین. له ئێستادا و له‌م كاته‌ی كه ئه‌م دۆخه خراپه ڕووی تێكردووین، ئه‌وە دوو بژارده‌مان له به‌رده‌ستدایه:
١- یان سه‌رمان كز بكه‌ین و بێده‌نگ و شه‌رمنانه دابنیشین و رۆژانه خه‌ڵه‌كه‌كه‌مان ئیهانه بكرێت، خزمه‌تگوزاری نه‌بێت، سوته‌مه‌نی و غاز و كاره‌با نه‌بێت، كاسبكاره‌كانمان و دوكانداره‌كان بڕوتێنرێنه‌وه و ئێمه‌ش بێده‌نگ بین.
٢-یاخود لایه‌نیكه‌م هه‌ڵوێستێكمان هه‌بێت و ناره‌زایی ده‌رببڕین و په‌یامێك بده‌ینه ده‌سه‌ڵاتداران كه چیتر ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكرێت.
بۆیه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یەنین كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ڕێكخستنی خۆپشاندانێکی بەرفراوان و گەورە و ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی، هه‌مومان پێكه‌وه هه‌ڵوێست ده‌ڕده‌برین و چیتر لەسەر ئەم ستەم و بێدادییە بێده‌نگ نابین.
دەسەڵات وادەزانیت بێدەنگیمان، رازیبونمانە، هێمنیمان، ترسنۆکیمانە و ئەم دۆخەمان قبوڵە.
ئه‌مڕۆ رۆژی مرۆڤه مه‌رده‌كانه، رۆژی ئه‌وانه‌یه كه سه‌ریان نه‌وی ناكه‌ن بۆ هیچ كه‌سێك، رۆژی سه‌لماندنی مرۆڤبوون و ئازایه‌تییه، هه‌موومان پێكه‌وه، به گه‌نج و پیره‌وه، به ژن و پیاوه‌وه بەشدار دەبین.
ده‌بێت له‌م خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ڕبرینه‌دا ژنان و كچان رۆڵی سه‌رەکییان هه‌بێت له پاڵ پیاواندا.
گه‌نجان و ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی كه هیچ خێریان له خۆیان نه‌دیوه، ده‌بێت ناره‌زایه‌تییه‌كانیان بگوازنەوە بۆ سه‌ر شه‌قام و خۆیان ڕێك بخه‌ن و وەک سەرکردە مامەڵە بکەن، نەک وەک ئەو گەنجە بێدەسەڵاتەی کە دەسەڵات وێنای کردوە و پێیوایە هیچی پێ ناکرێت.
به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌مووتان خۆتان ئاماده بكه‌ن و خۆتان ڕێك بخه‌ن بۆ رۆژی خۆپیشاندانه‌كه.
هه‌ر كه‌سێك له ناو ماڵ و خێزانه‌كه‌ی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا بكات بۆئەوەی تەواوی خێزانەکە پێکەوە بەشداربن بە دایک و باوک و خوشک و براوە. له ناو هاوڕێكانیدا قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر بكات، هه‌مووتان به گرووپ گرووپ خۆتان ڕێكبخه‌ن و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاتی گردبونه‌وه‌كان دیاری ده‌كه‌ین و پێکەوە لە یەک کاتدا دەڕژێینە سەر شەقامەکان.
مامۆستایانی ئاینی، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان، خه‌ڵكانی ده‌سته‌بژێر و مامۆستایانی زانكۆكان و ته‌واوی چین و توێژه‌كان، له ئه‌مڕۆوه ئیشی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌ست پێده‌كات، خۆتان دیاری ده‌كه‌ن چ ڕۆڵێك هه‌ڵده‌بژێرن؟ ئایا رۆڵی پێشه‌نگی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڵوێست ده‌ڕبرین و وتنی حه‌ق؟ یاخود رۆڵی بێده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و بێده‌نگبون له به‌رامبه‌ر ناحه‌قی و زوڵم؟
ئێوه ئازادن کامیان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام دڵنیام منداڵه‌كانتان پێش كۆمه‌ڵگا ره‌حمتان پێناكه‌ن و نه‌وه‌ی داهاتوو، هەروەها مێژووش شاهیدی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان ده‌بێت، جا هه‌ڵوێسته‌كه‌تان هه‌رچی بێت ئه‌وە بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه.
ره‌نگه هه‌ندێكمان له ماڵه‌وه كێشه‌ی ئاو یان موچه یان كاره‌بای نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه بۆ خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندی تاك و تەسکی خۆمان هەڵوێست دەڕنابڕین، به‌ڵكو ئه‌مه بۆ وڵاته‌كه‌مان و میله‌ته‌كه‌مانه و ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه، ئەمە بیرکردنەوە لەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان لەبەر سەرما هەڵدەلەرزن و کارەبا و نەوت و غازیان نییە.
ئەمە لە پێناو ئەو منداڵەدایە کە بە دایک و باوکی دەڵێت بۆ پێڵاوێکی جوان، بەڵام نییانە بۆی بکڕن.
ئەمە بۆ ئەو کەسانەیە ویژدانیان هەیە و ویژدانیان دەجوڵێت و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن.
من به‌ش به‌حاڵی خۆم به شه‌خسی دێم و وه‌ك تاكێكی ئه‌م وڵاته به‌شدار ده‌بم له‌گه‌ڵتان، ته‌نها پێیان ده‌ڵێم ئێمه هه‌ین و نه‌مردوین، ئێمه ماوین و میله‌تێكی زیندوین و كۆڵ ناده‌ین.
چاوه‌ڕوانی بانگه‌وازه‌كانی تر بن و هه‌موان له جێگای خۆیانه‌وه كار بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی میلله‌ت و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی.
له بیرتان نه‌چێت، كه‌س له‌به‌ر حیزب، له‌به‌ر كه‌سی تر به‌شدار نه‌بێت، به‌ڵكو له‌به‌ر خۆتان و منداڵه‌كانتان و بونتان و مرۆڤایه‌تیتان به‌شدار بن.
ئێمه هه‌ین، ئێمه مرۆڤین، بۆیه ئێمه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕین و قسه ده‌كه‌ین.
خۆپیشاندان، خۆپیشاندانی میلله‌ت و خه‌ڵكە، هی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه و هی هه‌موشیانه.
بە واتایەکی تر كه‌س خاوه‌نی نییه، به‌ڵام هه‌مووان به‌شدارن و بە هی خۆیانی دەزانن.
خودای گەورە سەرتان بخات و سەرکەوتوو بن.
هێز و دەسەڵات بۆ گەلە و ژێردەستەیی و ملدان هەر بۆ دەسەڵات دەبێت. ئەمرۆ بێت یان سبەی.
شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ