2020-02-20   989     
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، کۆمپانیاکان و بازرگانان و دەرھێنەرانی گومرگی و شوفێری بارھەڵگرەکان ئاگادار دەكاتەوە، كە بە بڕیاری وەزارەتی دارایی چیتر کار بە بەڵێننامە ناکرێت، بارەکان لە دەروازەی سنوورییەکان رادەگیرێن تاکو لە ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەردەچێت.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: "ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانان و دەرھێنەرانی گومرگی و شوفێری بارھەڵگرەکان دەکەینەوە بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوری/بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ھەموو ئەو خۆراک و داودەرمان کە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێن بارەکان لە دەروازەی سنوورییەکان رادەگیرێن تاکو ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەردەچێت و چیتر کار بە بەڵێننامە ناکرێت.