چەکدارێک لەدو شوێنی نێرگەلەکێشان لەشاری هاناوی نزیک فرانکفۆرت 11 کەسیان کوشتو چەند کەسێکی دیکەشیان بەسەختی بریندار کرد کە زۆربەیان کوردن، بکوژەکەش لەماڵەکەی خۆی بەکوژراوی لەگەڵ تەرمێکی دیکە دۆزراونەتەوە.
ئاوێنه: پۆلیسی ئهڵمانیا رایگهیاند، هێەشەکە هێرشێکی تیرۆریستی بوەو ئەوەی ئەنجامیداوە کەسێکی توندڕەوی رەگەزپەرست بووە، پێش هێرشەکەش ڤیدیۆیەکی لەیوتیوب بڵاوکردووەتەوە.
لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە ئەو کەسە بەناوی Tobias R بڵاویکردوەتەوە، دژی سوپای ئەمەریکا قسە دەکات و دواتر هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی عەرەب و رۆژهەڵاتین و لە ئەڵمانیا دەژین.