2020-02-21   1515     
فه‌رسه‌ت سۆفی
فه‌رسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مڕۆ پێنج تۆمه‌تباری دۆسییه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه 7 ساڵه‌كه ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه كه پێشتر به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرابون.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رسه‌ت سۆفی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێنج تۆمه‌تباری دۆسییه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه 7 ساڵه‌كه ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه كه پێشتر به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرابون. وتیشی، ئه‌و تۆمه‌تبارانه هه‌ر كه‌س بن‌و له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بن، روبه‌ڕوی دادگا‌و دادوه‌ری ده‌كرێنه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی، نه‌ده‌بوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن ئازاد بكرانایه.
سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر داوایكردبو ڕێگریی بكرێت له "دیارده‌ی قێزه‌ون" له‌شاری هه‌ولێر، فه‌رسه‌ت سۆفی وتی، ده‌بێت رونكردنه‌وه بده‌ن، مه‌به‌ستیان له‌دیارده‌ی قێزه‌ون چییه، هه‌ولێر دوره له‌و جۆره دیاردانه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ده‌بوایه ئه‌وان قسه‌یان له‌سه‌ر رێگرتن له‌هاتنی سوته‌مه‌نی بۆ هه‌ولێر كردبایه، نه‌ك به‌و جۆره قسه بكه‌ن.