مالیكی داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات كۆسپ نەخەنە بەردەم عەلاوی
  2020-02-22       592       

نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵةتی یاسا داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات كۆسپ نەخەنە بەردەم محەمەد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

ئاوێنە: نوری مالیكی، ئەمڕۆ شەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، پێویستە لەسەر سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، سوربێت و هەمو هەوڵی خۆی بدات لەپێناو ئامادەبونی سەرجەم پێكهاتەكان لە دانیشتنی پەرلەماندا بۆ دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی.

سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا جەختیشی كردۆتەوە كە پاساو نییە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان كە لەلایەن هەندێك لە پێكهاتەكانەوە بەتەواوی بایكۆت بكرێت.

وتوشیەتی"پێویستە لەسەر ئەو لایەنە سیاسیانەی كە نوێنەرایەتی پێكهاتەكان دەكەن، كۆسپ نەخەنە بەردەم سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو یاخود داوای شتی ئەستەمی لێنەكەن، چونكە هەموان لە یەك كەشتی نیشتمانیداین."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی نا ئاسایی دیاری نه‌كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بدرێت، چونكه‌ تا ئێستا ناوی وه‌زیره‌كان و كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێ‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كراوه‌.

وتیشی: هه‌ر كاتێك ناوی وه‌زیره‌كان و كارنامه‌ی حكومه‌ت ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا، به‌ ڕه‌سمی واده‌ی كۆبونه‌وه‌ بۆ ده‌نگدان به‌ حكومه‌ت دیاری ده‌كه‌ن.

بەڵام حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاندبو ڕۆژی دوشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به‌ حكومه‌تی نوێ‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×