هادی عامری داوا لە كوردو سوننە دەكات هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە مەترسیدارەی هەیە
  2020-02-22       683       

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە رەزامەندی سەرجەم پێكهاتەكان بوەو داواش لە كوردو سوننە دەكات هاوكار بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە مەترسیدارە.

ئاوێنە: هادی عامری، ئەمڕۆ شەممە، لەوتەیەكدا رایگەیاند، راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە رەزامەندی سەرجەم پێكهاتەكان بوە.

وتیشی"سەرجەم لایەنە سیاسییەكان عەلاوی-یان سەرپشكرد بۆ دیاریكردنی وەزیرانی كابینەكەی لەدەرەوەی چوارچێوەی پشكپكشێنە."

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ئەوەشی خستەڕو، لایەنە سیاسییەكان جددین لە دانانی حكومەتێك كە توانای گەڕاندنەوەی شكۆی دەوڵەت و دابینكردنی ئاسایش و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی هەبێت چونكە ئەوە یەكێكە لە ئامڕازەكانی گەڕاندنەوەی متمانە بۆ پڕۆسەی سیاسی.

هادی عامری لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا داوای لە هەردو پێكهاتەی كوردو سوننە كرد "هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە مەترسیدارە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×