2020-02-23   1516     
ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی رایگەیاند، "بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی هه‌ولێر دەكات".
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پەیڕەوی نێوخۆی یه‌كێتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سهندكرا و راپۆرته‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بۆ كۆنگره تاوتوێکرا و په‌سندكرا".
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماژەی بەوە کرد، "ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له حكومه‌تی عێراق و دژایه‌تیی ناكه‌ین و نامانه‌وێت حیزبی كارتۆنی به ناوی كورده‌وه له به‌غدا قسه‌بكات".
ئه‌ندامەکەی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ئەوەی خستەڕوو، "کاک مه‌سعود پێشتر پیرۆزبایی له یه‌كێتی كردووه و داواشی كردووه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".