ئاڵا تاڵەبانی: وەفدی لایەنە كوردستانییەكان بێ هیچ ئەنجامێك لەبەغدا گەڕانەوە
  2020-02-23       2646       

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی وەفدی لایەنە كوردستانییەكان رایگەیاند، دوای زنجیرەیەك كۆبونەوەو دیدار لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییە عێراقییەكان لەنێویشیاندا سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، وەفدەكەیان بەبێ هیچ ئەنجامێك لە بەغدا گەڕاوەتەوە.

ئاوێنە: ئاڵا تاڵەبانی، ئەمشەو(یەكشەممە)، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاند"پاش زنجیرەیەک لە دیدار کۆبونەوەو چاوپێکەوتن لەگەڵ ھێزو لایەنە سیاسییەکانی شیعەو سوننەو پەرلەمان و محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێرداراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، وەفدی حزبە کوردستانییەکان لە بەغدا گەڕانەوە بێ ئەوەی بگەنە ھیچ دەرئەنجامێک."

ئاڵا تاڵەبانی سەبارەت بە هۆكاری نەگەیشتنە ئەنجامی وەفدە كوردستانییەكە، وتویەتی"بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک تێبینی ھەبو لەسەر ئالیەت و بەرنامەی حکومەت دەرھەق بە ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەت پارێزگای کەرکوک لەڕوی کێشەی ئەمنی و ئیداری و موچەو بودجەو موستەحەقاتی کورد لەحکومەتی نوێی عێراق."

ئەو ئەندامەی وەفدی لایەنە كوردستانییەكان وتوشیەتی"ھیچ کام لەمانە لەنێو (بەرنامەی) حکومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەلاویدا جێگای نەکراوەتەوە، ھەر بۆیەوە وەفدی حزبە کوردستانییەکان گەڕاونەتەوە ھەرێم و سبەی (دوشەممە) لەگەڵ سەرۆکی حزبە کوردستانییەکان لەسەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوەو دەبێت حکومەتی ھەرێم بڕیاری چارەنوسساز بدات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×