هەرسێ سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەدان
  2020-02-24       453       
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبوویەوە.

ئاوێنه‌: لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەرئەنجامی دیالۆگی نێوان بەغداد و هەولێر و بەرنامەی داهاتووی هەرێم لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لەگەڵ هەر دوو سەرۆکایەتییەکە و لایەنەکانی سیاسی تاوتوێ دەکات.

شاندی كوردی دوای ئەوەی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆبوونەوەیان كردووە، بەغدایان جێشتووەو لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون‌و بڕیارە شاندی كوردیش وەڵامی راسپێراوی حكومەت بدەنەوە.

شاندی كوردی دوای ئەوەی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆبوونەوەیان كردووە، بەغدایان جێشتووەو لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون‌و بڕیارە شاندی كوردیش وەڵامی راسپێراوی حكومەت بدەنەوە.

بڕیاریشە رۆژی سێ‌ شەممە شاندی كوردی لەگەڵ عەلاوی كۆببنەوەو واژووی رێككەوتن بكەن، كە یەكێك لەخاڵەكان زیادكردنی پشكی كوردە لەكابینە وەزارییەكەی عەلاوی لەسێ‌ وەزارەتەوە بۆ چوار وەزارەت، ئەوەش بەزیادكردنی وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری هەرێم.

هەروەها رێككەوتوون لەسەر لابردنی ئەو سێ‌ ناوە كوردەی عەلاوی ئامادەیكردووە، لەبەرانبەردا لایەنە كوردییەكان سێ‌ ناوی تر بەهەماهەنگی لەگەڵ عەلاوی بۆ پۆستە وەزارییەكان دیاری دەكەن، كە دەبێت كەسی پیشەیی بن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×