به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم رایگەیاند؛ سەرجەم ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران داخران.
ئاوێنە: ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی و ئێران داخران.
ئەوە له كاتێكدایه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران له دو رۆژی رابردودا مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران بەڕوی هاتوچۆی گەشتیاراندا داخرابون و ته‌نها رێگه به ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌درا.