ئەو هاوڵاتییە شارەزورییەی داعش ڕفاندی ئازاد کرا
  2020-02-24       449       

ھەڵۆ نوری، ئەو گەنجە شارەزورییەی کە مانگی رابردو لە نزیک قەرەتەپە لەلایەن داعشەوە لەگەڵ شەش کەسیتردا ڕفێنرا، ئەمشەو بە چوار دەفتەر دۆلار ئازاد کرا.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: محەمەد عومەر، لێپرسراوی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ (دوشەممە) یەکێکیتر لەو حەوت کەسەی کە داعش ڕفاندنی ئازاد کرا، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە بەنزیکەی چواردەفتەر(40 هەزار) دۆلار ئازاد کراوە."

وتیشی:"ئەو هاڵاتییە ناوی (هەڵۆ نوری محەمەد)ە، خەڵکی شارەزورە، ئێستا هاتوەتە ناو هەرێمی کوردستان."

بەرپرسەکەی یەکێتی هێمای بۆ ئەوەش کرد"لەکۆی ئەو حەوت کەسەی کەداعش ڕفاندبونی تا ئێستا چوارکەسیان ئازاد کراوە سەرجەمیان بەپارە بوە."

کۆتایی مانگی ڕابردو داعش لەڕێگەی دانانی بازگەی کاتییەوە لەسنوری قەرەتەپە بەجلی سەربازییەوە دو ئۆتۆمبێل و حەوت کەسیان ڕفاند و تا ئێستا چوار کەسیان بەپارە ئازاد کردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×