بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی: هیچ قەیرانێكی سوتەمەنی بونی نییە
  2020-02-24       625       

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، هیچ قەیرانێكی سوتەمەنی بونی نییەو لە ئایندەشدا بونی نابێت، ئەوەش دوای دروستبونی قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەنزینخانەكانی شارەكە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، ئەمشەو(دوشەممە)، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە هیچ گرفتێک نییە بۆ هێنانی بەنزین لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوەو تا ئەمڕۆ زیاتر لە ۲٠٠ تەنکەر بەنزین داخڵی سنوری هەرێمی کوردستان بوە لە مەرزی باشماخەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، جگەلەوە لە ناوەڕاست و خواروی عێراقیشەوە رۆژانە چەندین تەنکەر داخڵ دەبێت و لە وڵاتی تورکیاشەوە بەبەردەوامی سوتەمەنی هاوردە دەکرێت.

جەختیشی كردۆتەوە"بۆیە هیچ قەیرانێکی سوتەمەنی بونی نییەو ناشبێت لە ئایندەدا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×