ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باندێكی دزیکردنی ده‌ستگیر كرد
  2020-02-25       559       
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزیكردنی راگه‌یاند كه‌له‌ شه‌ش كه‌س پێكهاتوون.

لئاوێنە: لە راگەیه‌نراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: "هێزەکانیان لەقەزای چەمچەماڵ، شه‌ش کەسیان بەتۆمەتی دزینی ئاژەڵ و پەلەوەر دەستگیركردووه‌".

راشیگەیاندووە: "ئەو باندە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزدانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە بارەگاکەیان لە قەزای چەمچەماڵە، ئەوەشی راگه‌یاند: دەستگیرکردنی ئەو شه‌ش کەسە دووەم باندی دزیکردنه‌ کە هێزەکانیان لەماوەی دوو هەفتەدا دەستگیری بکەن.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، باندی پێشووتریش نۆ کەس بوون کە باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×