كوێت سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق رادەگرێت
  2020-02-25       784       

کوێت رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق رادەگرێت.

ئاوێنه‌: سالح ئەلفەخازی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كوێت داوای لە ھەموو كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی كردووە كە گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ عێراق راگرن و رێگە بە عێراقییەكان نەدەن كە روو لەم وڵاتە بكەن.

بەندەرەكانی كوێتیش رایگەیاند كە تا ئەو كاتەی مەترسییەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمتر دەبێتەوە، ھاتنە ژوورەوەی كەشتی بە سەرجەم جۆرەكانییەوە لە عێراقەوە بۆ كوێت بەشێوەیەكی كاتی قەدەخە بكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×