2020-02-27   689     
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێنمایی پێویست بۆ خۆپارێزی
هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە و داوا لە خاوەن کافتریا و چێشتخانە و چایخانەکان دەکات
پابەندبن بە جێبەجێکردنیەوە و دەشڵێت، سزای سەرپێچیکاران دەدەن.
ئاوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانی و تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خۆپارێزی و رێگریكردن
له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەم رێنماییانە بڵاودەكاتەوە و جەختیشی
كردۆتەوە، له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌ریه‌ك له‌م رێنماییانه له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س
و شوێنێكه‌وه، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه داده‌خرێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكار
ده‌گیرێته به‌ر.
رێنماییەكان:
1- قه‌ده‌غه‌كردنی
كێشانی نێرگه‌له له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كاندا (كافتریا، چاخانه، ریستۆرانت و
خواردن و خواردنه‌وه‌كان).
2- را‌گرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی
ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ و لایڤ میوزیك له له‌سه‌رجه‌م (كافتریا، ئوتێل، خواردن و
خواردنه‌وه و ریستۆراتهكان و هۆڵەكانی ئاهه‌نگ گێڕان) جگه له بۆنه‌ی خێزانی.
3- كه‌مكردنه‌وه‌ی
ژماره‌ی مێزه‌كان له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كاندا به‌جۆرێك نێوانی دو مێز له سێ
مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
4- به‌كارهێنانی
پێداویستی (قاپ، كه‌وچك، پیاڵه و په‌رداخ)سه‌فه‌ری له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كاندا
(ریستۆرانت، چێشتخانه، چایخانه، كافتریا، خواردنگه و فاستفودهكان، خواردن و
خواردنه‌وه‌كان).
5- زیادكردنی
ژماره‌ی هه‌واكێش له‌شوێنه گشتییه‌كاندا و كردنه‌وه‌ی درگاو په‌نجه‌ره‌كانیان به
به‌رده‌وامی.
6- به‌كارهێنانی
پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان (ده‌ستشۆردن، سه‌رمێز، هۆڵه‌كان).
7- ئه‌نجامدانی
پشكنین بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی شوێنه گشتیه‌كان و به‌كارهێنانی (ده‌مامك و ده‌ستكێش
و كڵاو) و گرنگیدان به پاكوخاوێنی.
8- پۆشینی سه‌رمێزه‌كان
و گۆڕینی سهرپۆشهكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له شوێنه گشتییه‌كاندا.
9- هۆشیاركردنه‌وه
و ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له سه‌رنه‌بڕینی مریشك له شوێنه بێمؤڵهتهكان
و دوكانی كۆڵانه‌كان.
10- داخستنی سه‌رجه‌م
هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان بۆ كاتێكی نادیار.
11- جوان شۆردنه‌وه
و پاكژ كردنه‌وه‌ی سه‌وزه به به‌كارهێنانی (پهرگهمهنات).
12- دوركه‌وتنه‌وه
له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕ و سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت.
13- به‌كارهێنانی
پله‌ی گه‌رمی پێویست بۆ هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردنی خواردن له شوێنه گشتییه‌كاندا.
14- راگرتنی خوێندن
و خوله‌كان له په‌یمانگا پیشه‌ییه ئه‌هلییه‌كان.
15- لابردنی گۆشتی
سه‌ر سینی و قیمه‌ی ئاماده‌كراو، رێگریكردن له ههڵواسنی گۆشت له ده‌ره‌وه‌ی
دوكان و له شوێنه گشتییه‌كاندا.
16- سه‌رجه‌م فرۆشتگاكان
له شوێنه گشتییه‌كان پابه‌ندن به نرخی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان و گرانفرۆشی رێگه
پێدراو نیه.
17- راگرتنی سه‌رجه‌م
یارییه منداڵانه‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان.
18- سه‌رجه‌م كاشێری سۆپه‌رماركێت و شوێنه گشتییه‌كان پاكژكه‌ره‌وه به‌كاربهێنن.