دوەمین حاڵەتی توشبو بەکۆرۆنا لەبەغدا تۆمارکرا
  2020-02-28       337       

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ دووەم توشبوی ڤایرۆشی‌ کۆرۆنا لەبەغدا تۆمارکراوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ توشبوان به‌ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ هه‌شت كه‌س به‌رز بوه‌وه‌.

ئاوێنه‌: جاسب حەجامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ناوچەی کەرخی بەغدا لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دوەمین حاڵەتی توشبو بەڤایرۆسی کۆرۆنا کە ژنێکی عێراقی تەمەن 35 ساڵە تۆمارکراوە، ئەویش دوای ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە.

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، سه‌رجه‌م توشبوانی كۆرۆنا خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری ورده‌وه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ دوێنێ حاڵه‌تێك له‌ به‌غدا، حاڵه‌تێك له‌كه‌ركوك تۆمار كراون‌و هه‌فته‌ی پێشوش چوار حاڵه‌ت له‌كه‌ركوك تۆماركرابون كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بون. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×