وەزارەتی تەندرووستی عێراق: دوو حاڵەتی دیکەی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران
  2020-03-02       691       
وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆمارکردنی دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند و بەو شێوەیەش ژمارەی توشبووان بۆ ٢١ کەس بەرزبووەو.

ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دو حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی رەسافە لە بەغدا تۆمارکراون، دوای ئەوەی دەرکەوتوە نیشانەکانی توشبون بە ڤایرۆسەکەیان تیادایە.
ئەو دو کەسە دانیشتوی ناوچەی رەسافەن و پێشتر کەرەنتینە نەکراون، (واتا تێکەڵاوی خەڵکی ناوچەکە بون)


ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دو کەسە دانیشتوی ناوچەی رەسافەن و پێشتر کەرەنتینە نەکراون،(واتا تێکەڵاوی خەڵکی ناوچەکە بون) و پێشتریش سەردانی ئێرانیان کردوە.

بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ناوچەی کەرخ لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، چوار توشبوی کۆرۆنا دۆخی تەندروستیان باشبوەتەوە و لە ئێستادا دەتوانن نەخۆشخانە جێبهێڵن.

باسی لەوەشکردوە، راگەیاندنی پەڕاندی ئەو پەتایە لە عێراق دوای ئەوە هات کە سەرجەم پشکنینەکان بۆ ئەو چوار هاوڵاتییە کراوە و دەرکەوتوە ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×