قۆناغێكی نوێی پێشێلكردنی مافی موسڵمانانی ویگۆر له‌ چین، ده‌ستی پێكردووه‌
  2020-03-03       1104       
ئا: لوقمان غه‌فوور

حكومه‌تی چین 80 هه‌زار موسلمانی ویگۆر كه‌ له‌ كه‌مپێكدا ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌زۆره‌ملێ راپێچی 27 كارگه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بێئه‌وه‌ی هیچ هه‌قده‌ستێكیان بۆ سه‌رفبكات.

ئاوێنه‌: په‌یمانگای سیاسه‌تی ستراتیژی ئۆسترالیا له‌ راپۆرتێكدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌ هه‌زاران موسلمانی ویگۆر كه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن له‌ زیندانێكدا وێرای ئه‌وه‌ی پێشتر سزا ئه‌دران و ته‌لقینی بیروباوه‌ڕیان ده‌كرا، ئێستا به‌ زۆره‌ملێ بۆ كاركردن راپێچی 27 كارگه‌ ده‌كرێن له‌ 9 كه‌رتی جیاجیای چین له‌نێویاندا كارگه‌ی پێڵاوی براندی (نیك) كه‌ براندێكی جیهانییه‌ له‌ چین.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ موسڵمانانه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2018 – 2019 له‌ كه‌رتی شینگیانگ له‌ شوێنی كاركردن و نیشته‌جێبوونیان دوورخرانه‌وه‌و به‌ره‌و كه‌مپێكی زۆره‌ملێی هاوشێوه‌ی زیندانی بردیانن به‌بیانووی بنبڕكردنی په‌ڕگیری ئاینی، به‌ڵام له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی زیانه‌ ئابووریییه‌كان، حكومه‌تی چین له‌نێو كارگه‌كاندا كاریان پێده‌كات.

گواستنه‌وه‌ی ئه‌م موسلمانانه‌ له‌ چین بۆ كاركردن له‌ چوارچێوه‌ی پلانی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكاراندا كاریان پێده‌كه‌ن له‌ژێر سیاسه‌تی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی چین له‌ژێر ناوی (هاوكاری شیانگیانگ) كه‌ به‌پێی راپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌ كه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئابوری چین كه‌وتووه‌. و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی 83 براندی بازرگانی جیهانی له‌ نێویاندا نیك و ئه‌پڵ و دێڵ.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئه‌سته‌نگه‌ ئه‌و موسڵمانانه‌ی ویگۆر كاركردنی زۆره‌ملێ ره‌تكه‌نه‌وه‌ و له‌كاره‌كانیان هه‌ڵبێن به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی (ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌ تۆتالییتاریانه‌)ی له‌سه‌ریانه‌.

واشنگتۆن پۆست باسی له‌وه‌شكردووه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی كه‌رتی شینگیانگ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ قۆناغێكی نوێ له‌ سه‌ركوتكردنی حكومه‌تی چین له‌سه‌ر موسڵمانانی ویگۆر ده‌ستی پێكردووه‌ به‌بیاوی ئه‌وه‌ی قازانجی كاركردنی كۆمپانیاكان بۆ بژێوی ژیانی كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیانه‌.

ناسان رۆسه‌ر، یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگای سیاسه‌تی ستراتیژی ئۆسترالیا، ده‌ڵێت:"راپۆرته‌كه‌مان رون و ئاشكرایه‌، دزینی مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی ویگۆر و كه‌مینه‌كان له‌ كه‌رتی شینگیانگ به‌راستی بۆ به‌كاربردنی ئابورییه‌".

واشنگتۆن پۆست یه‌كێكی تر له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌ باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ وێرای پێنه‌دانی هه‌قده‌ستی كاركردن له‌ده‌ره‌وه‌ی كاتی كاركردن، رێگه‌ به‌ پراكتیزه‌كردنی ئاینی كرێكاره‌ زیندانییه‌كانیش ناده‌ن. ده‌شڵێت: "له‌ دروستكردنی پێڵاوی وه‌رزشی كۆمپانیای (نیك) كامێرای چاودێری-یان له‌سه‌ر دانراوه‌ و رێگه‌ش نادرێت هیچ رۆژنامه‌نووسێك سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ بكات".

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری ژنێكی چین-یه‌وه‌ له‌ شاری لاكسی، ئه‌وه‌ی گواستۆته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌رگای كارگه‌كه‌ وه‌ك شوێنێكی ترسناك گیراوه‌.

ئه‌م راپۆرته‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ هه‌ر سێ كۆمپانیای نیك و ئه‌پل و دێڵ، بۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌یان داوایان كردووه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ناردنی تیمێكی به‌رێوه‌بردن بۆ سه‌ردانی كارگه‌كانیان، چونكه‌ ئه‌وان رێگه‌ناده‌ن زیندانی كاری زۆره‌ملێی پێبكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×