ئا: هێڤی ئاوات
کچانی کوردستان نایانەوێ وەکو دایک‌و داپیرییان بژین، دابونەریتی کۆمەڵگە بەگه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئازادییه تایبه‌تیه‌كان‌و به‌ره‌و پێشچونیاندا دەزانن، کۆمەڵناسێکیش دەڵێت "دابونەریتە کۆنەکانی کۆمەڵگەی کوردی، ئاستەنگێکی بەردەم گۆڕانی کۆمەڵایەتین، کە وایکردووە کۆمەڵگەی کوردی بەچەقبەستوویی بمێنێتەوە".
سازە غەریب، تەمەن ٢٠ ساڵ، كه خوێندكاری زانكۆیه، باس له‌وه ده‌كات هەرچەندە کۆمەڵگەی کوردی بەراورد بەرابردوو، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو هاوتەمەنەکانی بەراورد بەنەوەکانی پێش خۆیان، زیاتر هەست بەئازادیییە تاکە کەسییەکان دەکەن، بەڵام هێشتا لەهەندێک روەوە نەیانتوانیوە دابونەریتی باوی کۆمەڵگە تێپەڕێنن، ئەو وتی ""زۆرجار دەستم لە‌حه‌زو خواستە تایبه‌تیه‌كانی خۆم هەلگرتووە، بەتایبەتی له‌به‌ركردنی هه‌ندێك جلوبه‌رگدا، هۆكاره‌كه‌شی دابونەریت‌و قسەی کەسوکارو دەوروبەرم بووە، بەتایبەتی کە ئێمە لەگەڕەکێکداین هێشتا خەڵک چاودێری هەڵسوکەوت‌و قسەو قسەلۆکت لەسەر دەکات".
وتیشی "تا ئەندازەیەک کۆمەڵگەی کوردی گۆڕاوەو لەڕووی کۆمەڵایەتیشەوە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بیینیوە بەراورد بەڕابردوو، بەڵام هێشتا ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له‌ئاستی پێوست‌و ئاره‌زوی تاكه‌كاندا بەگشتی‌و کچاندا بەتایبەتی نیه".
چالاکوانانی بواری مەدەنی ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگایەکی نەریتی داخراوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی بەرەنگاری هەرجۆرە گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتی‌و ئازادییەکی تاک‌و ژنان ببێتەوە کە لەگەڵ دابونەریتەکاندا نەگونجێت.
شیلان عەزیز، چالاکوانی بواری مەدەنی ئاماژە بەوە دەکات کە "دابونەریت" کۆمەڵێک بیروباوەڕو بەهایەو زۆرینەی کۆمەڵگە پێیەوە پابەندن‌و دەیپارێزن‌و بوونەتە یاسا‌و رێسای کۆمەڵگە، ئەو وتی "داب‌و نه‌ریت هه‌میشه بوه‌ته دێوه‌زمه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م به‌شداریی ئافره‌تان له‌كایه جۆربه‌جۆره‌كاندا، تا ئێستاش له‌ناو خێزانی كۆمه‌ڵگایی كوردیدا به‌هۆی داب‌و نه‌ریته‌وه زمانی ئافره‌ت‌و بیروڕای قوفڵدراوه‌و مافی بڕیاردانی نیه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تی كورد خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و بیروڕای تایبه‌تی خۆی نه‌بێت، بۆ نمونە لەڕووی ئابورییەوە بەشێکی زۆریان هێشتا خاوەنی ئابوری سەربەخۆی خۆیان نینه‌و پاشکۆی باوک‌و براو مێرد‌و کوڕەکانیانن، لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە بەشێکیان رێگەی بچوکترین ئازادی تاکەکەسی جل‌و بەرگ پۆشینیان پێ‌نادرێت، لەڕووی سیاسییەوە زۆربەی هەرە زۆری ژنان‌و کچان دەبێت وابەستەی باوک‌و مێرد‌و براکانیان بن‌و دەنگ بەو حیزب‌و لایەنە بدەن کە ئەوان دەیانەوێت".
وتیشی "ئەوانەی کە دەیانەوێت کولتور‌و دابونەریت وەک قەبارەیەکی چەقبەستوو پێناسە بکەن، خەڵکێکی كۆنه‌پارێزن کە لەشەڕی ئەوەدان رێگە لەپێشکەوتنی کۆمەڵگا بگرن".
زۆرینه‌ی چاودێران زۆرجار ره‌خنه‌ی ئه‌وه له‌بونی رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی ژنان ده‌گرن، كه وێڕای چه‌ندین ساڵ كاركردن‌و به‌هه‌ده‌ردانی توانایه‌كی مرۆیی گه‌وره، به‌ڵام رۆژ به‌رۆژ ئاماره‌كانی خراپ مامه‌ڵه‌كردن‌و به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له‌زیادبووندان. به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه، رێژه‌ی توندوتیژییه‌كان دژ بەژنان ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌و زیادبون ده‌چن.
پارێزەر دڵنیا عەبدوڵا، ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی چەند دابونەریتێکەوە ئێستاش زۆرێکی لەهاوڵاتیان نەک هەر پیاو، بەڵکو لەژنانیش، کوشتن لەسەر شەرەف بەڕەوا دەزانن، چونکە دەڵێن ئەم کوشتنە لەسەر "بەدڕەوشتیە"، ئەو وتی "بەم جۆرە بیرکردنەوەیە ژنی کورد چۆن ئەتوانێ بەرەنگاری پیاوسالاری ببێتەوە؟".
وتیشی "پێویستە هەموومان باوەڕمان بەوە بێت کە ژیان لەجوڵەو گۆڕانکارییەکی بەردەوامدایەو پرۆسەیەکی دینامیکییە، رەوا نییە وا سەیری بکەین وەک ئەوەی دابونەریت‌و بەها ئەخلاقییەکانی ئەبەدیین‌و یەکجارو بۆ هەمیشە تایبەتمەندییەکانی دەستنیشانکراوەو ئێمە تەنها لەسەرمانە ڕەچاوی ئەو نەریتانە بکەین‌و نابێت بگۆڕدرێن، بەتایبەتی لەژیانی کۆمەڵایەتیهو ئازادی ژناندا".
ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا ده‌یان رێكخراوی تایبه‌ت به‌به‌رگری له‌ماف‌و ئازادییه‌كانی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا زۆرینه‌ی ژنان ناڕازین له‌وه‌ی كه به‌هۆی دابونه‌ریت‌و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌وه، ناتوانن بەئازادی له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ویستی خۆیان مامه‌ڵه‌بكه‌ن.
ساوێن هوشیار، کۆمەڵناس‌و شارەزای بواری کۆمەڵگە، جەغت لەوە دەکات دابونەریتە کۆنەکانی کۆمەڵگەی کوردی، یەکێکن لەئاستەنگەکانی بەردەم گۆڕانی کۆمەڵایەتی، کە وایکردووە کۆمەڵگەی کوردی بەچەقبەستوویی بمێنێتەوە یاخود گۆڕانکاریی تێیدا زۆر خاو بێت، ئەو بەئاوێنەی وت "دابونەریت کاریگەریی بەسەر تەواوی لایەنەکانی کۆمەڵگەدا هەیە، هەندێکجار کاریگەری نەرێنییان لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی هەیەو لەگەڵ ژیانی سەردەمدا ناگونجێن، هەرچەندە بەکارهێنانی تەکنیک‌و تەکنەلۆژیاش لەکوردستاندا زۆر تەشەنەی سەندووە، بەڵام هێشتا هەر بەها کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن تاکەکانییەوە دەپارێزرێن‌و هەوڵدەدرێت ئەم بەهایانە بۆ نەوەکانیشیان بگوازنەوەو هەر کەسێک لەم بەهایانە لابدات، بەجۆرێک لەجۆرەکان سزا دەدرێت".
وتیشی "بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی لەو ئاستەنگە دەرباز بێت، دەبێت دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن‌و یاسادانان، ئاسا‌و سیاسەتێکی کۆمەڵایەتی پێشکەووتوانە دابڕێژن ببێتە مایەی لاوازکردنی ئەو دابونەریتانەی بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم بەمۆدێرن بوونی کۆمەڵگەی کوردی‌دا، هەروەها گرنگییەکی تایبەتی بەسیستەمێکی پەروەردەی مۆدێرن بدرێت کە تاکەکەسێکی ئازاد‌و داهێنەرت بۆ بەرهەمبهێنێت باوەڕی بەگۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی بێت، هاوکات دەبێت گرنگی بەلایەنی ئابوری‌و بەرزکردنەوەی داهاتی تاک بدرێت‌و بەدیهێنانی سەربەخۆیی ئابوری بۆ ژنان مسۆگەر بکرێت".
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات