دوایین وادە دیاری کرا هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراک نەکات بە ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانەکەی دەبڕێت
  2025-06-29       2007       

بەڕێوەبەری پسولەی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی 5-7-2025 هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراک نەکات بە ئەلیکترۆنی بەشە خۆراکی مانگانەی دەبڕێت.

ئاوێنە: ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسولەی خۆراک رایگەیاند: چاوەڕوان دەکەن ئەو وادەیە درێژ بکرێتەوە، بەڵام نازانرێت بۆ چەند رۆژ درێژ دەکرێتەوە.

قۆناغی یەکەم تەنها نوێکردنەوەی فۆڕمەکە و تۆمارکردنی سەرجەم ئەندامانی خێزانە لە فۆڕمەکەدا، لە قۆناغی داهاتودا فۆڕمەکە بە وردەکاری پڕدەکرێتەوە.

داوای لە دانیشتوانی ناوچە سنورییەکان کرد، ناوەکانیان لەو شوێنانە داخڵی ئەپڵیکەیشنەکە نەکەن کە نزیکی ناوچە سنورییەکانن، چونکە ناوەکانیان دەسڕێتەوە.

وتیشی: لە سلێمانی یەک ملیۆن و 194 هەزار هاوبەشی فۆڕمی خۆراک هەن و تەنها 61%ـی هاوبەشان خۆیان تۆمارکردوە، بەو پێیەی چەند رۆژێکی کەمی ماوە ژمارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیان پڕکردوەتەوە زۆر کەمە.

بەڕێوەبەری پسولەی خۆراک لە سلێمانی راشیگەیاند، هەر خێزانێک لە سیستمی ئەلیکترۆنی خۆراک ناوی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی داخڵ نەکردبێت، ناوەکەی دەسرێتەوە و بەشەخۆراکی مانگانەی رادەگیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×