دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران نابێت وشەی پیتاندن بەكاربهێنێت. دەشڵێت، ئەگەر ئەو وڵاتە نیازپاكی نیشان بدات، رەنگە سزاكانی سەری هەڵبوەشێننەوە.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی وتی، ئێران لە ئێستادا بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکە ناکاتەوە و زۆر ماندوە.
بەقسەی سەرۆكی ئەمریكا، ئێران پێش هێرشەکانی ئەمریکا کاتی نەبوە بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمەكەی.
ترەمپ وتیشی، دوایین جەنگ بۆ ئێران تێچوی زۆری هەبو، پێشتر تەنیا چەند هەفتەیەکى مابو بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشدا، پیتاندن وشەیەکی خراپە ئێران نابێت بەکاری بهێنێت.
هەروەها وتیشی، رەنگە سزاکانی سەر ئێران هەڵبوەشێننەوە، ئەگەر نیازپاکی نیشان بدات.