ئێران كوژرانی فەرماندەیەكی دیكەی باڵای سوپای پاسدارانی راگەیاند
  2025-06-29       1597       

میدیای ئێران ئاشكرایكرد، فەرماندەیەكی باڵای فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لە تاران كوژراوە.

ئاوێنە: میدیای ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، بڵاویكردەوە، ئەبوفەزڵ نیكویی ناسراو بە "حاجی یونس"، فەرماندەی باڵای فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، لە هێرشێكی هەفتەی رابردوی ئیسرائیلدا لە تاران كوژراوە.

بەپێی میدیای ئێران، ئەبوفەزڵ نیكویی، یەكێك بوە لە فەرماندە نزیكەكانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و یەكێك بوە لەو فەرماندە یەكەمانەی كە بۆ شەڕ چوەتە سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×