سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، رایگەیاند، زیاتر لە 10 جار داوامانکرد مەسرور بارزانی ببینین، بەڵام ئەو راغب عەلامە دەبینێت.
ئاوێنە: جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، رایگەیاند، زیاتر لە 10 جار داوامانکرد مەسرور بارزانی ببینین و کێشەکانمان باس بکەین، بەڵام ئەو راغب عەلامە دەبینێت و بانگهێشتی ماڵی خۆی دەکات و پارەی بۆ خەرجدەکات، ئێمە نابینێت.
دەشڵێت، ئێمە کە درێژەپێدەری رێبازی باو و باپیرانی ئەوانین نامان بینێت، خۆ داوای پارەی لێناکەین، بەڵکو دەڵێین چەندین پێشمەرگەی نەخۆشمان هەیە پێویستیان بە چارەسەرە و هەندێکیشیان لە جێگەدا کەوتوون و پێویستە خزمەتبکرێن.