وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا، ماوەی تەرخانکراو بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆ ماوەی مانگێک درێژبکاتەوە.
ئاوێنە: محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ماوەی ناوتۆمارکردن بۆ فۆرمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی تا 1ـی 8ـی 2025 درێژکرایەوە و تا ئەو وادەیە، بەستەری داواکاری کارا دەبێت.
سەرەتای ئەمساڵ، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پرۆژەی فۆرمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنیی راگەیاند، بەمەبەستی بۆ گۆڕینی فۆرمی بەشەخۆراکی کاغەزی بۆ ئەلیکترۆنی، کە ئەمەش لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە ئەنجامدەدرێت.