تەندروستی عێراق گیانلەدەستدانی دو كەسی دیكەی بە كۆرۆنا پشتڕاستكردەوە
  2020-03-08       479       

وەزارەتی تەندروستی عێراق گیانیان لەدەستدانی دو كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاستكردەوەو دەڵێت: یەكێكیان لە میسان و ئەویدیكەیان لە بابل گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە، فەرمانگەی تەندروستی بابل رایگەیاندبو، كەسێكی تەمەن 73 ساڵ لە پارێزگاكەیان بەنەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوەو فەرمانگەی تەندروستی میسانیش رایگەیاندبو كە توشبویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە كە لە ئێران گەڕاوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەزاری دكتۆر سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتەكەوە رایگەیاند، گیانیان لەدەستدانی دو حاڵەتی توشبو بە كۆرۆنا پشتڕاست دەكەینەوە كە یەكێكیان لە میسان و ئەویدیكەیان لە بابل گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق جەختی كردۆتەوە كە هەمو رێوشوێنێكی پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ مامەڵەكردنی لەگەڵ توشبوانی كۆرۆناو دوپاتیشیدەكاتەوە كە پابەندن بە جێبەجێكردنی رێنمایی و بڕیارەكان و لێپێچینەوە لە لە پێشێلكاران.

هەروەها جەختیشی لە پێویستی خۆپاراستنی هاوڵاتیان كردۆتەوە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×