پارێزگای نەجەف دەروازەكانی بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا دادەخات
  2020-03-09       536       

پارێزگای نەجەف دەروازەكانی خۆی بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا بۆ ناو پارێزگاكە بۆ ماوەی یەك هەفتە دادەخات ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق دو حاڵەتی نوێی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو پارێزگایە راگەیاند.

ئاوێنە: فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، دەروازەكانی پارێزگاكە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە دادەخرێن.

لای خۆیشییەوە لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، داخستنی دەروازەكانی پارێزگای نەجەف لەڕۆی چوارشەممەوە دەبێت بۆ ماوەی یەك هەفتەو تەنها رێگە بە هاتنەناوەوەی كاڵا و هاوڵاتیانی پارێزگاكە دەدرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×