2020-03-15   741     
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری خوارده‌مه‌نی و پاكه‌ره‌وه له قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كمان رێكخست ده‌رباره‌ی میكانیزمه‌كانی دابه‌شكردنی كاڵا‌و شتومهكانیان بۆ ناو شاری سلێمانی و قه‌زا و ناحیه‌كان''.
ئاوێنه: سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی راشیگه‌یاند ''خۆشبه‌ختانه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ رێگریه‌ك له كاری بازرگانی ناكرێت له نێوان شاره‌كاندا، له كۆبوونهكهوهی ئه‌مرۆماندا بریارماندا، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كاڵا‌و و شتومهكانیان ده‌نێرن بۆ شاره‌كانی تر پێوسته نوسراوێك به لۆگۆی كۆمپنیاكهوه بده‌نه شۆفێری ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی كه باره‌كه ده‌گوازێته‌وه، به‌و نوسراوه به بێ كێشه‌و گرفت ده‌توانرێت كاڵا‌و شتومهكان بۆ شاره‌كانی تر بنرێت و یاخود له ناوخۆی سلێمانیدا به‌و نوسراوه كاڵا‌و شتومهكان بگوازرێته‌وه''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆماندا گفتوگۆمان كرد له باره‌ی گه‌یاندنی كاڵا و خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كان به ده‌ستی هاوڵاتیانی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی كه قه‌ره‌باڵغی دروست ببێت، له ئێستادا كۆمپنیاكان و مۆڵه‌كان له رێگه‌ی دلیڤهریهوه كاڵا‌و خوارده‌مه‌نی ده‌گه‌یه‌نه ده‌ستی هاوڵاتیان، حكومه‌تی هه‌رێمیش بریاری داوه به كردنه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه و ماركێت و قه‌سابخانه و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه سه‌وزه و میوه‌ش ده‌به‌نه كۆڵاكان رێگه‌یان پێ ده‌رێت كاره‌كانیان بكه‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ''وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی داواكارین له هاوڵاتیان قه‌ره‌باڵغی له ماركێته‌كان دروست نه‌كه‌ن و دڵنیان ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان كه سه‌رجه‌م كاڵا و خوارده‌مه‌نی و پێداویستیه‌كان له كۆگاكانی بازرگاناندا هه‌یه و رۆژانه‌ش كاڵا هاورده ده‌كرێت ئه‌مرۆ زیاتر له ١٥٠ بارهه‌ڵگر خوارده‌مه‌نی و وشكه له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه داخڵی شاری سلێمانی ده‌بێت''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رۆژانه زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ بارهه‌ڵگر و كاڵا‌و شتومه‌ك له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه داخڵی شاری سلێمانی ده‌كرێت، ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به به‌ردوامی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان و به‌رپرسانی به‌نده‌ر عه‌باس و باشماخ و په‌روێزخان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، زۆربه‌ی كاڵاكان له پێداویستی ناوخۆی شاری سلێمانی زیاتره به‌شێكی ده‌نێرینه شاره‌كانی تری كوردستان و ناوه‌راست و باشوری عێراق بۆیه شاری سلێمانی له ئێستادا بۆته سه‌نته‌رێكی گرنگی بازرگانی له عێراق و كوردستاندا.