په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ ره‌خنه‌ له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پێرل پترۆلیه‌م ده‌گرێت
  2019-03-07       1725       

په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ ره‌خنه‌ له‌ رێككه‌وتنی 20 ساڵی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای پێرل پترۆلیه‌م بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتری غاز له‌هه‌رێم ده‌گرێت و پێی وایه‌ بە "بارمتەدانانی غازی هەرێم‌ پێش یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی‌ ناوەند کارێکی‌ مەترسیدارە."

ئاوێنه‌: سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری نەوەی‌ نوێ لە پەرلەمانی‌ عێراق به‌ ئێن ئاڕ تی راگه‌یاندوه‌"ئەو گرێبەستەی‌ حکومەتی‌ هەرێم له‌گه‌ڵ کۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم  واژویان كردوه‌ تا ساڵی 2039 غازی هەرێمی لای کۆمپانیاکە بە بارمتەگرتوە و ئەوەش مەترسیییەکی گەورەیە بۆ داهاتوی هەرێم."

وتوشیه‌تی"ئەم گرێبەستە مەترسییەکی‌ دیارە بۆ هەرێم بەتایبەت و عیراق و نەوەکانی‌ داهاتوش بەگشتی‌ و دوبارەکردنەوەی‌ هەمان هەڵەی پێشوترە کە هەرێم زیاتر لە دو ملیار دۆلاری لە دادگای لەندەندا دۆڕاند."

حکومەتی‌ هەرێم و کۆمپانیای‌ نەوتی‌ پێرڵ پترۆلیۆم گرێبەستێکی‌ نوێی‌ 20 ساڵییان واژۆکرد کە 250 ملیۆن پێ سێ جای‌ دیکەی‌ غاز لە ڕۆژێکدا لە هەرێم بەرهەم دەهێنێت.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، گرێبەستەکە بە مەبەستی‌ بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن پێ سێجای‌ دیکەی‌ غازە لە ڕۆژێکدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×