2020-03-21   375     
له ئیتاڵیا ٦٢٧ كهسی دیكه بههۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لهدهستدا، بەمەش كۆی گشتیی ژمارهی ئهو كهسانهی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیان لهدهستداوه بۆ چوار ههزار و ٣٢ كهس بهرزبوویهوه.
ئاوێنه: سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا، ئەنجیلۆ بۆریللی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە رۆما ئەنجامیدا، رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە ئەمڕۆ لە ئیتاڵیا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لەوەتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا لە ٢١ی شوباتی رابردووەوە.
بۆریللی روونیکردەوە کە ژمارهی تووشبووان گەیشتووەتە ٣٧هەزار و ٨٦٠ کەس و سەرجەم ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ئەوانەیشی کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٧هەزار و ٢١ کەس.
سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا، ئەنجیلۆ بۆریللی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمڕۆ ٦٨٩ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە چاکبوون و بەمەش سەرجەم ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە چاکبوونەتەوە گەیشتە پێنج هەزار و ١٢٩ کەس.