رێباز حەملان: هەمو 30 رۆژ جارێك موچە بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت
  2019-03-09       1719       
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند؛ 30 رۆژ جارێك موچە بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكەن و بەم نزیكانەش رێكارەكان بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەگرنەبەر.

ئاوێنە: رێباز حەملان، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی كەناڵی "كوردسات"دا رایگەیاند"تا پێش پشوی نەورۆز موچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەشدەكرێت بڕیارە لە رۆژەكانی پشوش موچە دابەشبكرێت."

وتيشی"دابەشکردنی موچە هەمو ٣٠ رۆژ جارێک بە بێ پاشەکەوت ده‌درێت."

ئەوەشی خستەڕو"عادل عەبدولمەهدی لێکتێگەیشتنی باشی لەگەڵ هەرێمدا هەیەو حکومەتی عێراق موچەی سێ مانگی فەوتاوی فەرمانبەران رەوانە دەکات."

لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش رێباز حەملان وتی"بەم نزیكانە هەمو رێكارەكان دەگیرێنەبەر بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران."

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد بەم نزیکانە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەچنە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگەی سۆمۆوە.

ئاشكراشیكرد كە فەرمانبەران لەڕێگەی میکانیزمێکەوە قەرزی ئاو و کارەبا بۆ حکومەت دەگێڕنەوە لە پاشەکەوتی موچەکەیان.

وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕو كە پارەی پێشینەو قەرزی بەڵێندەرانیش دابەش دەکرێت و لە کابینەی داهاتوی حکومەت گوزەرانی خەڵک باشتر دەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×