پۆلیسى سلێمانى: باوکى تەقەکەرەکەى گەڕەکى مامۆستایان گیانى لەدەستدا
  2020-03-25       594       

پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، پاش چوار رۆژ مانەوەى لە نەخۆشخانە، کەسى پێنجەمى روداوى تەقەکردنەکەى گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى کە باوکى تەقەکەرەکەیە و تەمەنى ٦٠ ساڵە گیانیلەدەستدا.

ئاوێنە: سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بە "ئێن ئاڕ تى" ڕاگەیاند"پاش چوار رۆژ مانەوەى محەمەد حەسەن لە نەخۆشخانە، کە دەکاتە کەسى پێنجەمى ئەو خێزانەى لە روداوى تەقەکردنەکەى گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى بریندار بو، بەهۆى سەختى برینەکەیەوە سەر لە بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە گیانیلەدەستدا."

ئاماژەى بەوەشکرد"تەقەکەرەکە بریندارەو لە ژیر چاودێرى پزیشکیدایە."

شەوى ٢١ى ئازارى ٢٠٢٠، گەنجێک لە گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى دەستڕێژى گولـلەى لە ئەندامانى خێزانەکەى کردو بەهۆیەوە دایکى و سێ براى کوشت و باوکیشى بەسەختى بریندارکردو دواتریش لەلایەن پۆلیسەوە بەبریندارى دەستگیرکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×