2020-03-25   659     
لهراگهیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە بڵاوی كردهوه كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه 25 ى 3 ى 2020 ، لە گوندی غوڵامی سەر بە ناحیەی سیروان بەھۆی كێشەی زەوی و زار كەسێك بەناوی (ك.ع.ع) تەمەن 48 ساڵ كوژرا و براكەشی بەناوی (م.ع.ع) بریندار بوو.
ئاوێنه: ئاماژه بهوهشدراوه، دوای گەیشتنی مەفرەزەی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە تۆمەتبارەكە بە برینداری خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوە.