خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەندرا
  2020-03-26       55239       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانەی بڵاوكردەوە كە موچەیان وەرنەگرتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی خستۆتەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە:

رۆی یەكشەممە 29/03/2020 موچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەكرێت.

رۆژی یەكشەممەو دوشەممە 29و 30/03/2020 كوچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

رۆژی سێشەممە 31/03/2020 موچەی ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەشدەكرێت.

رۆژی چوارشەممە 01/04/2020 موچەی وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی پلاندانان دابەشدەكرێت.

رۆژی پێنجشەممە 02/04/2020 موچەی وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پیشەسازی، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشدەكرێت.

رۆژی شەممەو یەكشەممە 4و 5/04/2020 موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

رۆژی یەكشەممە 05/04/2020 موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت.

رۆژی دوشەممەو سێشەممە 6و 7/04/2020 موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی دوشەممە 06/04/2020 موچەی وەزارەتی شارەوانی دابەشدەكرێت.

رۆژی سێشەممە 07/04/2020 موچەی وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت.

رۆژی چوارشەممە 08/04/2020 موچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی رۆشنبیری دابەشدەكرێت.

رۆژی پێنجشەممە 09/04/2020 موچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

رۆژی چوارشەممەو پێنجشەممە 8و 9/04/2020 موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.

سەبارەت بە موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خانەنشیان وەزارەتی دارایی رایگەیاندوە كە بانكەكان تاوەكو كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی دەوام دەكەن.

هەروەها وەزارەتی دارایی وتویەتی: لەپێناو خۆپارێزیی لە كۆرۆناو دروستنەبونی قەرەباڵغی، وەزارەتەكەیان هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی وەزارەت و دامەزراوەكان دەكات بۆ ئەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابەشكردنی موچە پەیڕەو بكەن، بۆ ئەو مەبەستە بۆ هەر فەرمانگەیەكی سەربەخۆ لە تەواوی وەزارەت و دامەزراوەكان جگە لە موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینان، لیژنەیەكی سێ كەسی پێكدەهێنرێت بۆ وەرگرتنی كۆی موچەی فەرمانگەكەیان لە بانكەكان و دابەشكردنی لە فەرمانگەكانی خۆیاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×