رونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتی ھەرێمەوە لەبارەی مێژوی گەیشتنی پارەی موچەی فەرمانبەران
  2020-03-26       869       

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: هەواڵی "ناڕاست" لەبارەی گەیشتنی پشكی هەرێمی كوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران بڵاوكراوەتەوەو دەشڵێت: بەپێی بەڵگەی گواستنەوەی پارەكە لەبانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێرو ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێم، مێژوی رۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠٢٠ی لەسەرە.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بەلاڕێدابردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ھاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دڵنیادەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتوەتە ھەولێر، بەپێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لەھەولێرو ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژوی رۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠٢٠ی بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×